مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەخانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەحمەد قازی دەکات

بۆ خانەوادەی بەڕێزی ئەدیب و نووسەری ناوداری گەلەكەمان خوالێخۆشبوو مامۆستا (ئەحمەد قازی)
بەخەم و بەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆناكبیری و تێكۆشەری گەلەكەمان مامۆستا (ئەحمەد قازی)مان پێگەیشت، كە ئەمڕۆ بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەكی شاری تاران گیانی سپارد.
مامۆستا (ئەحمەد قازی)، نووسەر و رۆژنامەنووس و وەرگێرێكی بەتوانا و لێهاتووی گەلی كورد بوو و چەندین شاكاری ئەدەبی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی شیرینی كوردی و دەیان بەرهەمی بەزمانەكانی كوردی و فارسی لە دوای خۆی جێهێشتوو و خزمەتێكی زۆر و بەرچاوی بە زمان و ئەدەب و رۆژنامەگەری كوردی كردووە.
بەداخەوە نەخۆشی بوارینەدا بەردەوامبێت و، دوای ململانییەكی زۆر لە تەمەنی 79 ساڵیدا دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و و دۆست و هاوڕێ و هاوخەباتانی خوالێخۆشبوو دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین سەبووری هەموو لایەك بدات و گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
7/6/2015




