١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵی ئیسلامی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانەوە، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حزبە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دەقی پەیامەكە:
  بەڕێزان ئەندامانی بەشداربوو لە سێیەمین كۆنگرەی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان
   بە بۆنەی بەستنی سێیەمین كۆنگرەی حزبە تێكۆشەرەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی سەركەوتنی ئەو كۆنگرەیە لە ئێوە و كادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، پیرۆزبایی تایبەتمان بۆ مامۆستا (عەلی باپیر) بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، هیوادارین هەمیشە و بێ سرەوتن لە یەكخستن و سەرخستنی گیانی تەبایی و یەكڕیزی بەردەوام بین بۆ گەییشتن بە ئامانجەكانمان و بەرگریكردن لە دەسكەوت و خاك و نیشتیمانەكەمان و بەدیهێنانی مافە رەواكانی گەلەكەمان.
  كاتێك رۆڵی كاریگەری ئێوە لە پتەوكردن و بەرگریكردن لە پرۆسەی حوكمڕانی و ئەو ئەزموونە بەرز دەنرخێنین، ئومێدەوارین بە هەموو لایەك كار بكەین بۆ زیاتر بەهێزكردن و قووڵكردنەوەی بنەماكانی هاوپەیمانەتی و هاوگوتاریی سیاسی بە تایبەتی لەو قۆناخە هەستیارەدا بۆ چارەكردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە شەڕ و كوشتاری تیرۆریستان و گەییشتنی گەل و نەتەوەكەمان بە كەناری ئارام و ئاسوودەیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و، قۆناخی داهاتوو ئەو قوناخە بێت كە هیوا و ئاواتەكانی گەلی كوردستانی تێدا دابین كرابێت.
  جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئەنجامدانی سێیەمین كۆنگرەتان لێ دەكەین، هەر سەركەوتوو بن..
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
   1/6/2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار