لە 40ـمین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیدا، پارتی جەخت لە پێویستیی هاوخه‌باتى و یه‌كڕیزیی لایەنەکان دەکاتەوە

هەولێر-KDP.info- لە پەیامێکیدا، پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان وێڕای پیرۆزبایی 40ـمین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتی، جه‌خت ده‌كاته‌وە لە هاوخه‌باتى و یه‌كڕیزییان شانبه‌شانى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه‌كان؛ دەیشڵێت، ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌كه به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره ببنه‌وه.
دەقی په‌یامى مه‌كته‌بى سیاسیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستانه‌وه
هه‌ڤاڵى به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێری گشتیى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان
هه‌ڤاڵان جێگرانى سكرتێری گشتى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسی و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان
به‌بۆنه‌ى 40ـمین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمى خه‌بات و كۆڵنه‌دان له ئێوه و ئه‌ندام و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه هاوده‌نگ و هاوخه‌بات به یه‌كه‌وه له سه‌نگه‌رى داكۆكیكردن و به‌رگرى له خاك و وڵات و نیشتیمانه‌كه‌مان و به‌دیهێنانى مافه ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان، هه‌نگاوى چاكتر بنێین و ده‌ستكه‌وتى زیاتر به‌ده‌ست بهێنین.
كاتێك ئێمه له پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ڕێزه‌وه یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى به‌رز ده‌نرخێنین بۆ ئه‌و تێكۆشان و قوربانیانه‌ى له رێگاى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌مان به‌خشیویه‌تى، لاى هه‌مووان روونه، كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌لومه‌جێكى زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا ره‌ت ده‌بێ، به‌تایبه‌تى به‌هۆى شه‌ڕى داسه‌پاوى تیرۆریستان، بۆیه وێراى ئه‌وه‌ى جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر هاوخه‌باتى و یه‌كڕیزیمان شانبه‌شانى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانمان و داكۆكیكردن له‌و ئه‌زموونه و به‌دیهێنانى ته‌واوى مافه‌كانمان، ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو لایه‌كمانیشه به‌وپه‌ڕى به‌رپرسیاریه‌تى و نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌وه رووبه‌ڕووى ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره ببینه‌وه و، دڵنیایشین له‌وه‌ى سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ خواست و ویستى گه‌له‌كه‌مانه و شكست و نه‌مانیش هه‌ر بۆ نه‌یار و ناحه‌ز و دوژمنانه.
ئومێده‌وارین ئه‌و یاده هه‌وێنى زیاترى یه‌ك گوتاریی سیاسی و هاوپه‌یمانیی و برایه‌تى وته‌بایی و ئاشته‌وایی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت، چ له ناوخۆ یا پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كۆسپ و ته‌گه‌ره و ناكۆكییه لاوه‌كییه‌كان و چاره‌كردنى كێشه و گیروگرفته‌كان.
جارێكى دیكه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن..
مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان
31/5/2015




