پارتی لە یادی شۆڕشى گوڵاندا: نه‌خشه‌ى سیاسیی ده‌وڵه‌تى ئێراق گۆڕاوه.. دنیا وه‌ك وڵاتێكى بڕواپێكراو و شه‌رعى ده‌ڕواننه هه‌رێمى كوردستان

هەولێر-KDP.info- پارتیی دیموکراتی کوردستان لە39 ـیه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى ڕایدەگەینێت، له‌و قۆناغه‌دا نه‌خشه‌ى سیاسیی ده‌وڵه‌تى ئێراق گۆڕاوه و وڵاتانى بڕیاربه‌ده‌ست و نێوه‌نده سیاسییه جیهانییه‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانى جیهان به بایه‌خه‌وه و وه‌ك وڵاتێكى بڕواپێكراو و شه‌رعى و ئه‌زموونى حوكمڕانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌رێم ده‌ڕواننه هه‌رێمى كوردستان؛ جەختیش دەکاتەوە کە، ئه‌مڕۆ هاوسه‌نگیى هێزه‌كانیش گۆڕاون، بۆیه پێویسته و ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌مووانه، به‌تایبه‌تى وه‌ك حزب و لایه‌نه سیاسییه دڵسۆزه‌كانى كوردستان هه‌وڵ بده‌ن و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و رووداو و گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی یا ناوچه‌یی.
دەقی به‌یاننامه‌ى مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى 39 ـیه‌مین ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز:
له بیره‌وه‌ریى 39ـیه‌مین ساڵیادى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی گوڵانى پێشكه‌وتنخواز، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئه‌ندامان و لایه‌نگر و دۆستان، له ئۆرگان و ده‌زگا و ناوه‌ند و رێكخراوه‌كان، له گشت گه‌لى كوردستان به‌تایبه‌تى هێزه دلێر و خۆراگره‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى جه‌نگ و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان ده‌كه‌ین، سڵاو و رێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌نێرین، هیوادارین هه‌میشه گه‌له‌كه‌مان له ئاسووده‌یی و به‌خته‌وه‌رى و سه‌ركه‌وتن دا بێت.
شۆڕشی گوڵانى پێشكه‌وتنخواز وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى شۆڕشگێڕانه‌ى رۆڵه خۆڕاگره‌كانى گه‌لى كوردستان بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌وساندنه‌وه و داكۆكیكردن له خواست و ویست و مافه‌كانى گه‌ل و خاك و وڵاته‌كه‌مان و دۆزه ره‌واكه‌ى و، شكستهێنان به پیلانه جۆراوجۆره‌كانى له‌باربردنى خه‌باتى رزگاریخوازیمان، مێژوویش هه‌قیقه‌تى ئه‌و شۆڕشه‌ى سه‌لماند وه‌كو درێژه‌پێده‌رى شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تیى بارزانى نه‌مر، هه‌روه‌ها شۆڕشی گوڵان به‌رجه‌سته‌كارى قوتابخانه‌ى یه‌كڕیزی و هاوسه‌نگه‌ریى گه‌لى كوردستان بوو تا گه‌یشتن به پێكهێنانى به‌ره‌ى كوردستانى، كه هه‌وێن و داینه‌مۆى راپه‌ڕینه شكۆداره‌كانى ساڵى 1991بوو.
هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویست...
زنجیره‌ى خه‌باتى چه‌كدارى و سیاسیی ئه‌و قافڵه سه‌ركه‌شه، هه‌ر له به‌رایی هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلوول و قۆناغه جیاجیاكانى تێكۆشاندا و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى له‌و كاروانه نه‌پساوه پڕ سه‌روه‌رییه‌دا به‌دیهاتوون، له‌وانه‌ش (رێككه‌وتننامه‌ى 11ئادارى 1970) و راپه‌ڕینه‌كانى (1991)و ئه‌زموونى حوكمرانى هه‌رێمى كوردستان، گه‌واهیده‌رى ئه‌وه‌ن كه به‌رهه‌مى ئه‌و كاروانه نه‌سره‌وتووه‌یه و بووه‌ته فاكته‌رى سه‌ره‌كیى ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ى ئه‌مڕۆ لە ئارادا هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه، كه ئێمه له‌به‌رده‌م خه‌بات و تێكۆشانێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندداین، له‌به‌رده‌م ئه‌زموون و هێزێكى پێشه‌نگ و هه‌رده‌م پشتئه‌ستوور به بیروباوه‌ڕى شۆڕشگێڕی و خه‌باتى سیاسیی جه‌ماوه‌ریداین، كه به گیانى كوردایه‌تى و كوولتوورى دیالۆگ و برایه‌تى و پێكه‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان به‌رده‌وام كارى كردووه بۆ به‌دیهاتنى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانمان.
هه‌میشه به‌رنامه و ئاڵاى شه‌كاوه‌ى شۆڕشى گوڵانى پێشكه‌وتنخواز به‌بێ جیاوازیى ئیتنى و ئایینى و ئایینزاوه له‌گه‌ڵ قۆناغى ئه‌وساى خه‌باتدا له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى گه‌لى كوردستاندا بووه هه‌روه‌ك لانه‌یه‌كى ئارام، ئامێزى بۆ ته‌واوى نیشتیمانپه‌روه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران ئاوه‌ڵا بووه، له هه‌وراز و نشێوى خه‌باتدا سڵى له خیانه‌تكاران و پیلانگێڕان و دوژمن و نه‌یارانى نه‌كردووەته‌وه و به‌رده‌وام خۆڕاگرانه و به‌رپرسانه به بیروباوه‌ڕێكى پته‌و و له‌بننه‌هاتووى شۆڕشگێڕانه‌وه، مكوڕ بووه له‌سه‌ر جۆشدان و رابوونى سیاسی و ئابوورى و كوولتورى و هۆشیاری، بۆیه شووره‌یه‌كی پۆڵایینى شۆڕشگێری و كوردایه‌تیى ئه‌وتۆى بونیات نا، كه گیانى هه‌میشه‌یی به‌رخودان و حه‌ماسه‌تى وه‌به‌ر خه‌ڵكى كوردستان دا بۆ داكۆكیكردن له ماف و ئامانجه‌كانیان.
هه‌ڤاڵان و جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان...
بیره‌وه‌رى 39ـیه‌مین ساڵه‌ى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشی گوڵانى پێشكه‌وتنخواز له هه‌لومه‌جێكدا هاته‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندیى خۆى هه‌یه، هه‌رێمى كوردستان به درێژایی سنووره‌كه‌ى كه‌وتووەته به‌ر مه‌ترسیی په‌لامار و هێرشی ناڕه‌واى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌تى به‌ناو ئیسلامى(داعش) و به سه‌دانهه‌زار كه‌س له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ى هه‌رێم بوون، وه‌كو سه‌دانهه‌زار كه‌سی دیكه‌ى خوشك و برایانى كریستیان و عه‌ره‌بی پارێزگاكانى مووسڵ و تكریت و ئه‌نبار و دیاله و شار و شارۆچكه‌كانى دیكه‌ى ئێراق، ئه‌مه جگه له هاونیشتیمانیانى رۆژئاواى كوردستان، به‌ڵام خاكى كوردستان وه‌ك هه‌میشه په‌ناگه‌یه‌كى ئارام و ئاسووده‌یی بووه بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌كى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و، ته‌واوى كوردستانیان له به‌هاناچوون و هاریكاریكردنى ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران درێخی‌یان نه‌كردووه، كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ى دوو ملیۆن كه‌س.
ئێمه كاتێك زۆر به توندى ئه‌و زنجیره تاوانه ده‌سته‌جه‌معی و نامرۆییانه‌ى تیرۆریستان و هێرش و په‌لاماردانانه ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و به جینۆسایدى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌تى كۆمه‌ڵكوژیى كوردانى ئێزدی، پێمان وایه وا پێویست ده‌كات وڵاتانى بریاربه‌ده‌ستى جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و رێكخراوه‌كانى مافى مرۆڤ، په‌له بكه‌ن بۆ رێگرتن له به‌رده‌وامیی ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانكاریانه و به كۆده‌نگییه‌وه میكانیزمى گونجاو رێك بخه‌ن بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌و تاوانانه و، به‌هاناهاتنى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه و ناوچه‌كانى دیكه و فریاكه‌وتنى دیل و بێسه‌روشوێنكراوان، به‌مه‌ش هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به هه‌موو هێز و توانایه‌كمانه‌وه وه‌ك چۆن هه‌وڵمان داوه، زیاتر كار ده‌كه‌ین چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ یا ده‌ره‌كییه‌وه بۆ كۆتاییهێنان به‌و كێشه و ده‌رده‌سه‌ریانه و زیاتر به‌هاناهاتنى هاووڵاتى و هاونیشتیمانیانمان و پاڵپشتیكردنیان له رووى ماددى و مه‌عنه‌وییه‌وه و رزگاركردنى شار و دێهاته‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدى ره‌سه‌نى خۆیان.
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز..
ئاشكرایه ئه‌مڕۆ بارودۆخێكى گونجاو و زۆر هه‌ستیار بۆ گه‌لى كورد و پێگه سیاسییه‌كه‌ى ره‌خساوه بۆ دیاریكردنى چاره‌نووس و ئاینده‌ى سیاسی، كه زیاتر پێویستى به یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستى و یه‌كده‌نگیى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانى هه‌یه كه بێگومان زامنى سه‌ركه‌وتنن، هه‌روه‌ها له‌و قۆناغه‌دا نه‌خشه‌ى سیاسیی ده‌وڵه‌تى ئێراقیش گۆڕاوه و وڵاتانى بڕیاربه‌ده‌ست و نێوه‌نده سیاسییه جیهانییه‌كان و سیاسه‌تمه‌دارانى جیهان به بایه‌خه‌وه ده‌ڕواننه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك وڵاتێكى بڕواپێكراو و شه‌رعى و ئه‌زموونى حوكمڕانى سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌رێم، له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ هاوسه‌نگیى هێزه‌كانیش گۆڕاون، بۆیه رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى ئێراق و ناوچه‌كه واقیعێكی تازه‌ى هێناوه‌ته ئاراوه و، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش به سه‌رپه‌رشتیى راسته‌وخۆى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له پێشڕه‌ویدان، بۆیه پێویسته و ئه‌ركى سه‌رشانى گشت حزب و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌واوى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مانه پاراستنى ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌وله‌ویه‌تى كارنامه‌كانیاندا بێت و، دڵسۆزانه و به‌رپرسانه كار بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆریستان و داكۆكیكردن له سه‌روه‌ریی و یه‌كێتىی خاك و نیشتیمانه‌كه‌مان.
بێگومان ئه‌و ره‌وشه نوێیه و به‌هێزبوونى پێگه‌ى سیاسی و ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و به‌رقه‌راربوون و سه‌قامگیریى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان وه‌ك فاكته‌رێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى رووداوه‌كاندا، ده‌ره‌نجامى سیاسه‌تى راست و دروستیى پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان و سیاسه‌تى حه‌كیمانه و دووربینانه و رۆڵى كاریگه‌رى كه‌سایه‌تیى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه له هه‌وڵ و كاركردنیدا له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یی و جیهان، نه‌خاسمه له دواسه‌ردان و دیداریدا له واشنتۆن و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مەریكا له باره‌ى به یاساییكردنى بڕیارى هاوكاریكردنى لۆجیستیكى هه‌رێم و هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له رووى چه‌ك و تفاقى سه‌ربازییه‌وه.
هاووڵاتیانى به‌ڕێز
پێویسته و ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موومانه، به‌تایبه‌تى وه‌ك حزب و لایه‌نه سیاسییه دڵسۆزه‌كانى كوردستان هه‌وڵ بده‌ین و كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و رووداو و گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ین چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیی یا ناوچه‌یی، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆییه‌وه جه‌خت بكرێته‌وه سه‌ر زیاتر ئه‌كتیڤكردنى داموده‌زگا شه‌رعییه‌كان و هه‌نگاونان بۆ چاره‌كردنى كه‌موكوڕى و كێشه‌كانمان و رووكردنه ئه‌و پرسه گرینگه هه‌نووكه‌ییانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆره‌پانه‌كه‌دان، له‌وانه‌ش چۆنیه‌تیى خۆته‌یاركردن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داسه‌پاوى تیرۆریستان له گشت روویه‌كه‌وه و پرسی دووباره رێكخستنه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى ده‌ستوور و ریفراندۆم و راى جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى ژێرخانى ئابووریمان و چاره‌كردنى كێشه‌ى مووچه و بودجه، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى بژێویى هاووڵاتیان و دابینكردنى زیاترى ره‌فاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی و چاره‌كردنى ئه‌و گیروگرفتانه‌ى دووچارى چین و توێژه‌كانى هاووڵاتیان ده‌بنەوە، له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌یی و ده‌ره‌كیشدا زیاتر هه‌وڵ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان وه‌ك هێزێكى نوێ و ئیقلیمى و خاوه‌ن ناسنامه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانى به جیهان و له نێو سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تیدا زیاتر بناسرێت و، جێگه و پێگه‌ى شیاو و كاریگه‌رى خۆی هه‌بێت و وه‌ك فاكته‌رێكى گرینگ و سه‌ره‌كى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسیی ناوچه‌كه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوویه‌كى نزیكدا بتوانین به یه‌ك ده‌نگ بڕیارى چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئاینده‌ى كێشه سیاسییه‌كه‌مان و هه‌رێمه‌كه‌مان بده‌ین، جگه له هه‌وڵدان بۆ زیاتر پشتیوانی و پاڵپشتیكردنى به‌رده‌وامى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى زلهێز و بڕیاربه‌ده‌ست له‌وانه‌ش وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مەریكا بۆ هاوهه‌ڵوێستى و هاوكاریان بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانمان، له‌و سونگه‌یه‌وه‌ش پێویسته سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و رێكخراو و سه‌رۆك و سه‌ركرده و گه‌لانه بكه‌ین، به‌تایبه‌تى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له رووى سه‌ربازى یا مرۆیییه‌وه هاوكاریی كوردستانیان كردووه.
جه‌ماوه‌رى دڵسۆزى كوردستان...
سه‌باره‌ت به بارودۆخى ئێراق ئێمه پێمان وایه هۆكارى ئه‌و شه‌ڕ و شۆر و كوشتار و قه‌یرانه خوێناوییه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى گرتووەته‌وه، به پله‌ى یه‌كه‌م بۆ سیاسه‌ته چه‌وت و ناڕاسته‌كانى ده‌سه‌ڵاتدار و كاربه‌ده‌ستانى به‌غدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها پاشه‌كشه‌ى پرۆسه‌ى سیاسی و به‌تاڵكردنه‌وه‌ى له ناوه‌ڕۆكى دیموكراسی و نیشتیمانییه‌كه‌ى له‌و ماوه‌ى رابرد رۆڵى نه‌رێنى هه‌بووه له داخوران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى هێزه سیاسی و نیشتیمانییه‌كان، بۆیه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه و هیوادارین ده‌رس و په‌ند له‌و رابردووه تاڵه وه‌ربگیرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوه‌ند له سیاسه‌ت و پلانه‌كانیاندا راسته‌ڕێی ده‌ستووریی بگرنه به‌ر، به‌تایبه‌تى له رووى دانپیانان به ماف و ئیستیحقاقه ده‌ستوورییه‌كانمان و پابه‌ند بن به‌و رێككه‌وتنانه‌ى نێوان هه‌ردوو لا مۆر كراوه به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌وتدا، هه‌روه‌ها پێویسته سه‌رله‌نوێ متمانه له نێوان هێزه ئێراقییه‌كان و پێكهاته نیشتیمانییه‌كان بنیات بنرێته‌وه دوور له تاكڕه‌وی و وه‌لانان و په‌راوێزخستن.
له‌و بۆنه‌یه‌دا جارێكى دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تى و گیانى به‌رپرسیاریه‌تی و گوتارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، بۆ پته‌وكردنى یه‌ك ستراتیژی و یه‌كڕیزی و رێكخستنى ماڵى كورد و، وه‌لانانى كێشه و گیروگرفته لابه‌لاكان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌كردنى كێشه هه‌نووكه‌یییه‌كان و شه‌ڕى داسه‌پاوى تیرۆریستان و بڕیاردان له‌سه‌ر چاه‌ره‌نووسی دۆزه ره‌واكه‌مان.
ئێمه كاتێك یادى(39)ساڵه‌ى ئه‌و بۆنه پیرۆزه ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌مدیسان به‌ڵێن به خوێن و رۆحى پاكى شه‌هیدان و گه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین و جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌مان رێبازى كوردایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان بۆ پاراستنى ئه‌و ئه‌زموون و ده‌سكه‌وتانه‌ى، كه به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و قوربانییه‌كانمانن و پته‌وكردنى بنه‌ماكانى ئاشتیخوازى و دیموكراسی و كوولتورى لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تى، هه‌روه‌ها دابینكردنى خۆشگوزه‌رانیی و ئارامیی و ئاسووده‌یی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان.
سڵاو بۆ شه‌هیدانى رێگاى سه‌روه‌ری و ئازادى و رزگاریی كوردستان، سڵاو بۆ یادى هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ى سه‌رقافله‌ى گه‌شانه‌وه‌ى ژیله‌مۆى شۆڕشگێریی و به‌رخودان بوون... سڵاو له گیانى پاكى شه‌هیدانى به‌ره‌كانى جه‌نگى دژه‌تیرۆر و پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستان...
نه‌مری و سه‌روه‌ری بۆ رۆحی پاكى بارزانى نه‌مر و كاكه ئیدریسی هه‌میشه زیندوو..
سڵاو له پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كانى به‌ره‌كانى جه‌نگى دژ به تیرۆریستان...
سڵاو له جه‌ماوه‌رى خۆراگر و پشتیوانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان...
سڵاو له خۆراگریى خانه‌واده و خوشك و برا ئاواره‌كانى ده‌ستى تیرۆر...
هه‌ر به‌رز و شه‌كاوه بێت ئاڵاى كورد و كوردستان...
دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئیراده‌ى گه‌له‌كه‌مانه...
مه‌كته‌بى سیاسیى
پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان 25/5/2015




