مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەرحان فارس ئەحمەد شاباز دەکات

بەڕێز کاک تەمەر ئەحمەد شاباز
بەڕێزانان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ( فەرحان فارس ئەحمەد شاباز)
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری سۆران و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، (فەرحان فارس ئەحمەد شاباز) - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک فەرحان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




