١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی، پەنجاو سێیەمین ساڵیادی یەکێتی مامۆستایان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، راشیدەگەیەنێت کە،  یەكێتی مامۆستایانی كوردستان شانبەشانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بەشداری لە خەباتی سیاسی و چەكداری كردووە.
  دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی:

بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

  بەبۆنەی (53)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكیەتییە تێكۆشەرەكەتان، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەین، كە لەو كاروانە پڕ بەخشش و شایستەیەدا بێ سرەوتن هەمیشە بەرپرسانە لە هەوڵ وكۆشش دابووە بۆ خزمەتكردنی توێژی مامۆستایان و پشتیوانیكردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان لە بەدیهێنانی ئامانج و خواستە پیشەیی و نەتەوەییەكان.
   بێگومان ئەو كاروانە خۆبەخشەی یەكێتی مامۆستایان هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە لە(15/5/1962)  رێكخراوانە و پیشەییانە بە خەبات و قوربانیدانێكی زۆرەوە بەردەوام بووەو تا گەیشتۆتە ئەمڕۆ  توانیویەتی دەسكەوتێكی زۆریش بەدیبێنێ، كە بەراستی مایەی رێزو شانازییە بۆ گەلەكەمان بە گشتی و توێژی مامۆستایان بەتایبەتی.
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان شانبەشانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان لە قۆناغە جیاجیاكاندا بەشداری لە خەباتی سیاسی و چەكداری كردووە، لەو پێناوەشدا وەك رێكخراوێكی پیشەیی كاری كردووەو هەوڵی زۆری داوە لەپێناو سەركەوتن وبەدیهێنانی ئامانجە پیشەییەكانی مامۆستایانی كوردستان لە رووی پەروەدەوفێركردن لە چوارچیوەی مافە سیاسی و فەرهەنگی وكوولتورییەكان دا.
  مامۆستایانی بەڕێز..
  بەداخەوە گەلەكەمان ئەمڕۆ رووبەڕووی شەڕێكی نەگریس و داسەپاوی تیرۆریستان بۆتەوە، بۆیە كاروئەركی ئێوە لەو قۆناغەی ئێستاماندا زۆر گرنگ و هەستیارترە لە هەر قۆناغێكی دیكە لە رووی پەروەردەو پێگەیاندنێكی راست و دروستی نەوەكانمان و سەرخستنی پەیامی زانست و بەرەو پێشبردنی بواری مەعریفی و سیستەمی پەروەردەیی و گەشەپێدانی هزروهۆشی كوردپەروەری و نەتەوایەتی و نیشتمانیەروەریی بۆ بونیاتنانی دواڕۆژێكی رۆشندارتر بۆ كۆمەڵگەو گەل و نەتەوەكەمان.
     مامۆستایانی خۆشەویست..
  كاتێك ئێمە ئەو یادە پیرۆزە بەرزهەڵدەسنگێنین ودەنرخێنین وەك هەمیشەش پشتیوانی خۆمان بۆ یەكێتیەكەتان دووپات دەكەینەوە...هیوادارین بەهەمان رۆحیەتی كوردپەروەری و پەوەردەیی وەك چۆن درێغیتان نەكردووە، بەردەوام بن و داكۆكی لە مافە پیشەییەكانتان بكەن و دەسكەوتی زیاتر بۆ سەرجەم مامۆستایان بەبێ جیاوازی بەدیبێنن..
   لەو بۆنەیەدا سڵاو و رێز و ئەمەكداریی بۆ دامەزرێنەران و سەرۆك و سكرتێرە پێشەنگەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان...
  پیرۆز بێت (53) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان..
مەكتەبی سیاسی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
14/5/2015

هەواڵی پەیوەندیدار