مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە مام جەلال دەکات

بەڕێز جەنابی مام جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت..
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (جەمیلە خان)ی خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ ۱۳/٥/۲٠۱٥ بەهۆی نەخۆشی لە شاری کۆیە گیانی سپارد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و لە یەزدانی مەزن داواکاری سەبر و ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتیی دیموکراتی کوردستان
۱۳/٥/۲٠۱٥




