١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

دەزگای راگەیاندنی پارتی، دامەزراندنی بنکەی لالش دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی وێڕای پیرۆزبایی، پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) دووپات کردەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و  بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان.

دەقی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی:
بەڕێزان سەرۆك و  ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری وكۆمەڵایەتی لالش
  بەبۆنەی (22) ساڵیادی دامەزراندنی بنكەكەتان لە(12/5/1993) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو ئەندامانتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە بەردەوام بن لە كاروچالاكییەكانتان بۆ بەرەوپێشبردنی بنەما رەسەنەكانی كوولتوری ورۆشنبیریتان و پتەوكردن وبەهێزكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی ولێبووردەیی وئاشتەوایی لە نێوان توێژوچینەكانی نێو كۆمەڵگەی كوردەواریماندا.
   بنكەی لالش دەسكەوتێكی دیاری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردییە، دامەزراندنیشی دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزراگرتنی شوناسی ئێزدیاتی، كە لەسەردەمێكی سەخت ودژوار و وەك یەكەم دەزگای رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی رۆشنبیرانی ئیزیدیان دامەزرا .
  بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی پارتیمان، پارتیی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك (مەسعود بارزانی) دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و پێكەوەژیان و ساڕێژكردنی ئێش و ئازار و برینەكان و  بنبڕكردنی دەردەسەریەكانی شەڕی داسەپاوی تیرۆریستان، هەروەها پەرەپێدان و پێشكەوتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی هۆشیاری نەتەوەیی.
   جارێكی دیكە ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی و كۆمەڵایەتی لالش پیرۆزبێت.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتیی دیموكراتی كوردستان

12/5/2015

هەواڵی پەیوەندیدار