مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو دایکە وەردە نیسان دەکات

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو دایکە وەردە نیسان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکە وەردە نیسان، دایکی دوو شەهید و هاوسەری پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (شەموێل ئەبدیشۆ) - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی دایکە وەردە بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




