مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ کۆچی دوای دیلمان ئامێدی بروسکەیەکی سەرەخۆشی راگەیاند

بۆ كۆچی دوایی نوسەر و تێكۆشەری گەلەكەمان (دیلمان ئامێدی)
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سەركردە و بەرپرسی چاودێری ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، (سید محەمەد ئەحمەد ساڵح) ناسراوبە (دیلمان ئامێدی)ـمان بیست، كە لە رێكەوتی 9ی نیسانی 2015 بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو (دیلمان ئامێدی) نووسەر و راگەیاندن كاری ناسراوی كوردستان و ئەندامێكی كارای خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان بووە و خاوەنی دەیان بڵاوكراوە و پەرتوك و بابەتی رۆژنامەنووسییە و هەمیشە پێگە و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستاندا .
بەم بۆنە خەمناكەوە هاوخەمی خۆمان بۆ بەڕێزان سكرتێر و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبی شیوعی كوردستان دەردەبڕین و پرسە و سەرخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێی و هاوخەباتانی خوالێخۆشبوو دەكەین و لە خوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆیی و بە بەهەشتی بەرینی شادبكات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
11/4/2015




