مەکتەبی سیاسی پارتی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی (د. محەمەد بەحرولعولووم) ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info-مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی داوایی کەسایەتی و زانای ناوداری عێراقی (د. محەمەد بەحرولعولووم) رایدەگەیەنێت "پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و هاوڕێیانی و تەواوی گەلی عێراق دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین سەبوری هەموو لایەك بدات و، گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات".
دەقی بروسکەی سەرەخۆشی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و زانای ئایینی (د. محەمەد بەحرولعولووم)مان بیست، كە لە 7ی نیسانی 2015 لە شاری نەجەف بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردووە، خوالێخۆشبوو ڕابەر و كەسایەتییەكی ئایینی عێراق و بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلانی عێراق بوو و، ڕۆڵی گرینگی هەبووە لە قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگای عێراقی.
(د. محەمەد بەحرولعولووم) لە خانەوادەیەكی دیاری ئایینی، سیاسی، كۆمەڵایەتی شاری نەجەف بووە و، سەركردەیەكی کاریگەری ئیسلامی و زانا و نووسەر و ڕۆشنبیرێكی عێراقی بوو و، دەیان شرۆڤە و نووسینی لە بوارەكانی مێژوو و شەرع و سیاسەتدا هەیە.
خوالێخۆشبوو سەركردەیەكی میانڕەوی ئیسلامی و خودان پەیوەندییەكی پتەو بووە لەگەڵ كەسایەتی و هێز و لایەنە عێراقییەکان و، یەكێك بووە لە كۆڵەگەكانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە عێراقدا و، وەكو ئەندام و سەرۆكی ئەنجوومەنی كاتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس ڕۆڵی هەبووە لە بیاتنانەوەی وڵاتدا و دۆستی دیرینی گەلی كورد بوو.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و هاوڕێیانی و تەواوی گەلی عێراق دەكەین، لە خوای گەورە داواكارین سەبوری هەموو لایەك بدات و گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
7/4/2015




