مەکتەبی سیاسیی پارتی ٨١ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی پیرۆز دەکات

برای بەرێز/ حەمید مەجید موسا/ سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەر و دێرینەكەتان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوەوكادیروئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشكەوتن و سەركەوتندا بن لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافە نیشتیمانی و دیموكراسیەكانداو بونیاتنانی دواڕۆژێكی ئاسوودەوبەختەوەر بۆ سەرتانسەری گەلانی عێراق.
حزبی شیوعی بە درێژایی مێژووی سیاسی و خەباتی هەمیشە داكۆكیكەرێكی سەرسەخت بووە لە مافە رەواكانی خەڵك و ستەملێكراوان و شانبەشانی هێزولایەنەسیاسیەكانی دیكە دژ بە رژێمە چەوسێنەرەكان رۆڵی دیارو گرنگی خۆی گێڕاوەو لەو رێگایەشدا قوربانیەكی زۆری داوە هەر لە دامەزرێنەران و پێشەنگەكانی لەوانەش (فەهد و سەلام عادل) و تا ئەمڕۆش هەر بەردەوامە لەو خە بات وبەخششەیدا.
پارتیمان وەك هاوپەیمانێكی بەردەوامی خەبات و تێكۆشانتان، ئەو كاروانە سەرفرازیەی ئێوەی بەرز نرخاندووەودەنرخێنێ هەر لە قۆناغی بەرایی شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان بەرابەرایەتی بارزانی نەمر و داژڕتنی بنەما هاوبەشەكانی ئەو هاوخەباتییە و كاركردن بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنیان لە پێناو بەدیهێنانی گشت ئامانج و مافە نیشتیمانی ودیموكراسیەكان.
بەڕێزان:
ئەمڕۆ عێراق بە هەلومەرجێكی سەخت و دژواردا رەت دەبێ، بە دەست دەیان قەیران و كێشەوگیروگرفتی هەمەلایەنە دەناڵێنێ، لەوانەش شەڕی دڕندانەی تیرۆریستان، بۆیە پێویستەو ئەركی سەرشانی گشت پارت و هێزو لایەنە سیاسیەكان و رێكخراو و ناوەند وكۆڕوكۆمەڵەو رۆڵە دڵسۆزەكانی ئەو وڵاتەیە هاوخەم و هاوهەڵوێست بن بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو پەتایەوبنبڕكردنی تیرۆروتیرۆركاریی و چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی سیاسی و ئابووری و،..تد، و دەربازبوون لەو قۆناغە ئەمەش لەرێگەی كاركردن بۆ بونیاتنانەوەی عێراقێكی خاوەن سەروەریی و سەربەخۆو فیدراڵ و دیموكراسی و بەرقەرابوونی ئاشتەوایی و سەقامگیریی بەدی دێت.
بەوبۆنەیەوە جارێكی دیكە پیرۆزیاییتان لێدەكەین و ئاواتەخوازین ئەو دەرفەتە هەوێنی زیاتر یەكڕیزیی و تەبایی نێوان حزب ولایەنە سیاسیەكانی سەرگۆڕەپانەكە بێ، دووبارەش جەخت دەكەینەوە سەر هاوپەیمانیی ودۆستایەتی بەهێزی نێوانمان و سوور بوون لە سەر پتەوكردنی بنەما راست و دروستەكانی خەبات و تێكۆشانی مەدەنیانەودیموكراسیانە و بەدیهاتنی ئامانجە هاوبەشەكان.
بە هیوای بەردەوامیی و هەر سەركەوتوو بن...
سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی رێگای ئازادی ودیموكراسی..
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
30ی ئاداری 2015




