مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی دەكات

بۆ خانەوادەی خوا لێیخۆشبوو عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتی و شۆڕشگێڕی ناسراوی ناوچەی هەورامان و ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول، هەڤاڵ (عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی) ناسراو بە (عوسمان چاوڕەش)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆش بوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو (عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
19/3/2015




