مەکتەبی سیاسیی پارتی سەره خۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (دریه عه‌ونی) دەکات

بۆ بنەماڵەی بەڕێز دریه عونی
هەواڵی کۆچی دوایی (دریه عه‌ونی) كچی وه‌رگێڕ و مێژوونووس و زانای كورد (محەمەد عەلی عەونی) خەمناکی کردین، كە دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له 15\3\2015 له میسر كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو له قوتابخانه فه‌ره‌نسییه‌كاندا خوێندبووی و، خوێندنی زانكۆی له پاریس‌دا ته‌واو كردبوو؛ له فه‌ره‌نسا ڕۆژنامەوانیی دەکرد و به فه‌ره‌نسی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌نووسی؛ سه‌دان گوتاری به زمانی فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی نووسیوه. (چه‌ندین كتێبی له‌سه‌ر دۆزی كورد نووسیوه) وه‌كو (عەرەب و كورد، كورد له میسردا به درێژایی چه‌ندین سه‌ده) و، هی دیكه.
خوالێخۆشبوو (دریه عه‌ونی) له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی باوكی دەڕۆیشت و، زۆربه‌ی ژیان و نووسین و، به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی خۆی بۆ خزمه‌تی کورد و، ناساندنی مێژوو و، به‌رخۆدانی میلله‌تی كورد و، وڵاته‌كه‌ی و ناساندنی به دنیا ته‌رخان كردبوو و، له ده‌یان كۆڕ و كۆبوونه‌وه و سیمیناردا بەشدار دەبوو بۆ ئەوەی كێشه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی به دنیا بناسێنێت و، هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌دا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و عەرەب.
بەو بۆنه خه‌مناكه‌وه سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و، سەرجەم کەسوکارتان و هاوڕێیانی ئەو خوالێخۆشبووەیش دەکەین و، هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی ئەو خوالێیخۆشبووە بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و، دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
18/3/2015




