مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆش بێ کەمال حەمەئاغای نۆرک دەکات

هەواڵی کۆچی دوایی ئەندامی دەزگای ئەیلوول-هەولێر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری سنووری شارباژێڕ، هەڤاڵ کەمال حەمەئاغای نۆرکمان پێگەیشت و خەمناکی کردین. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێی خۆش بێ دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێی خۆش بێ بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.




