١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی پارتی كۆچی دوایی هەڤاڵ رەشید عارف ئەتروشی رادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و كادیری پێشكەوتووی پارتیمان  هەڤاڵ (رشید عارف ئەتروشی) رادەگەیەنین، كە رێكەوتی 16ـی ئەم مانگە لە وڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشی، دڵەگەورەكەی لە لێدان كەوتوو و ماڵئاوایی لێ كردین.
هەڤاڵ رەشید پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشكەوتنخواز  خەباتكار و خەمخۆری رێبازی پیرۆزی بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بەر لێهاتوویی و دڵسۆزی لە كۆنگرەی هەشت متمانەی ئەندامی سەركردایەتی پارتیمانی پێبەخشرا و تا كۆنگرەی 10 كۆمەڵێك بەرپرسیارێتی و ئەركی گرینگی لەسەرشان بوو هەر لە كەركوكی دڵی كوردستانەوە تا دەڤەری بادینان و بۆ ساتێكیش لە بیروباوەڕی پتەوی كوردانە و نیشتمانپەروەرانەی دانەبڕا و هاوكات رۆشنبیر و نوسەرێكی دیاری ناو شۆڕش و بەرخودانبوو.
بەداخەوە نەخۆشی زۆری بۆهێناو دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی ئەم هەڤاڵە تێكۆشەرە بۆ دواجار لە تاراوگە كۆچی دوایی كردو ماڵئاوایی لە پێشمەرگەو تێكۆشەرو هەڤاڵەكانی كرد، بەمەش پارتیمان و جوڵانەوەی سیاسی و خەڵكی كوردستان تێكۆشەرو رۆشنبیرێكی لەدەست دا.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەس و كار و هەڤاڵ و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبوری و ئارامی بە خانەوادەو هەڤاڵ و كەسوكارو دۆستان ببەخشێت، انا للە و انا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان
16ی ئاداری 2015
 

هەواڵی پەیوەندیدار