پارتی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتوودا: پێویستە بنەماكانی هاوپەیمانەتی پتەوتر بكەین و تواناكانمان یەكبخەین

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی بیستویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئومێد دەکات، هەموو لایەك بە یەك ئیرادەی سیاسیی هاوبەش بنەماكانی هاوپەیمانەتی پتەوتر بكەن و تواناكانیان یەكبخەن بۆ بەهێزكردنی ئەو ئەزموونە و سەركەوتنی دۆزی رەوای گەلی کورد و گەیشتن بە ئامانجەكانی.
برووسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی بیستویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
بۆ بەڕێز/ محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان..
بەبۆنەی بیستویەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین، ئومێدەوارین لەو یادەدا بە هەموو لایەك بە یەك ئیرادەی سیاسیی هاوبەش بنەماكانی هاوپەیمانیەتی پتەوتر بكەین و تواناكانمان یەكبخەین بۆ بەهێزكردنی ئەو ئەزموونە و سەركەوتنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی.
هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بە هۆی شەڕی ناڕەوای تیرۆریستان زۆر هەستیار وچ ارەنووسسازە، بۆیە پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكەنیان رابپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێخی لە گیانفیدایی و خەبات و تێكۆشان نەكەین و دڵنیایشین لەوەی سەركەوتن هەر بۆ ئیرادەی پۆڵایینی گەلەكەمانە.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین هەر سەركەوتوو بن و هەر لە پێشكەوتن دابن..
مەكتەبی سیاسیی
پارتیی دیموكراتی كوردستان
6/2/2015




