مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو فەیسەڵ نزارکی دەكات

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی ناسراوی شاری دهۆک، هەڤاڵ (فەیسەڵ نزارکی)-مان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ (فەیسەڵ نزارکی) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


