فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە كۆنسووڵی نوێی ئێران كرد.. كۆنسووڵی ئێران، رۆڵی سەركردایەتیی كوردی بەرز نرخاند

هەولێر – KDP.info، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان، سەردانی كۆنسووڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و پیرۆزبایی لە كۆنسووڵی نوێی ئێران كرد، هاوكات كۆنسووڵی نوێی ئێران، ستاییشی رۆڵی سەركردایەتیی كوردی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا كرد.
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكارتی كوردستان (فازڵ میرانی)، ئەمڕۆ سەردانی كۆنسووڵخانەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە هەولێر كرد و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە (مورتەزا عەبادی) وەك كۆنسووڵی نوێی ئێران، كرد.
لەلای خۆیەوە، كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، بە گەرمی بەخێرهاتنی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كرد و، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەی (میرانی) بۆ كۆنسووڵخانەی ئێران، دەربڕی.
لە میانەی دیدارەكەدا، گۆڕانكاڕی، پێشهات و بارودۆخی ئەمنیی عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، خرانە بەرباس و، پێوەندیی مێژوویی دۆستانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان، گفتوگۆیان لەسەر كرا.
لای خۆیەوە ( فازڵ میرانی) هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسووڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكانیدا خواست و، ئامادەیی پارتیی بۆ هەرجۆرە هاوكارییەك، پێشان دا.
هەروەها كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كرد و، ستاییشی ڕۆڵی سەركردایەتیی كوردی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش كرد، هاوكات بەهاناوەچوونی هەرێمیشی لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان، بەرز نرخاند.




