مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان سەرخۆشی لە مه‌لا به‌ختیار دەکات

به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
بۆ به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (ساهیره محه‌مه‌د كه‌ریم)-ی خوشكتانمان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و خانه‌واده و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین.
له خوای گه‌وره داواكارین خوا لێی خۆش بێت بخاته به‌ر دلۆڤانیی خۆیی و سه‌بر و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


