بەرپرسی لقی18: رەوشی چەكدارانی داعش تێك چووە.. تەقاندنەوەی مەزارگەكان خەڵكی بێزار و توڕە كردووە

دەشتی نەینەوا -KDP.info- بەرپرسی لقی 18ـی ئامێدی دەڵێت، بەپێی زانیارییەكانی ئێمە لەو شوێنانەی كە ئێستا لەژێر دەستی چەكدارانی تیرۆریستی داعشدان، رەوشی ئەوان تەوا و تێك چووە، ئەو خەڵكەی سەرەتا پشگیرییان لێ دەكردن ئێستا دەستبەرداریان دەبن، تەقاندنەوەی مەزارگە پیرۆزەكانیش خەڵكی ئەو ناوچانەی تەواو بێزار و توڕە كردووە و بوونەتە مایەی بێزاری و توورەبوونی زۆری دانیشتوانی ئەو ناوچانە.
بەرپرسی لقی 18ـی ئامێدی (فەریق فارووق) كە ئێسستا لە سەنگەرەكانی بەرگرییە لە دەشتی نەینەوا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ KDP.infoگوتی: "دوای ئەوەی چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە چەند میحوەرێكەوە تووشی شكستی مەزن بوون، بەتایبەتی لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ و زوممار و سنووس و چەندین دەڤەری تر، ئێستا جموجۆڵیان زۆر لە كزی داوە و رۆژ بەرۆژ لە بەرامبەر بەرگریی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شكستن."
بەرپرسی لقی 18 گوتیشی: "بەپَێی پێزانینی ئێمە، كە لەناو مووسڵ و لەناو چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە زانیاریمان بۆ دێت، رەوشی ئەوان تەوا و تێك چووە، شتی هەرە گرینگیش ئەوەیە كە ئەو خەڵكەی سەرەتا پشگیری لێ دەكردن ئێستا دەستبەرداریان دەبن، بەهۆی ئەو كارانەی كە لەو ناوچانەی كە دەستیان بەسەردا گرتوون و هەستاون بە تەقاندنەوەی مەزارگە پیرۆزەكان ئەو كارانەشیان بووەتە مایەی توڕە بوون و بێزاریێكی زۆری دانیشتوانی ئەو ناوچانە."
(فەریق فارووق) ڕوونیشی کردهوه که، "پێشمەرگە بە هەڵوێستێكی بەرزی نیشتیمانی و مۆراڵێكی بەرزی نەتەوەییەوە لە بەرەكەنی شەڕن لە دژی چەكدارانی تیرۆریستی داعش و، سەركەوتنیش هەر بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستانە."
حەكیم حكمەت

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


