جەعفەر ئیبراهیم: ئەوەی لە شنگال ڕووی دا، هەستی مرۆڤایەتیی هەژاند

دهۆك-kdp.info- بە مەبەستی شرۆڤەكردنی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و ئەو قۆناخە هەستیارەی كە پێیدا تێدەپەڕێت، ئەمڕۆ لە بارەگای لقی یەكی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی (جەعفەر ئیبراهیم) سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەوانی ئێزدی تێیدا بەشدار بوون و لە كۆبوونەوەكەیشدا ڕایگەیاند كە ئەوەی لە شنگال ڕووی دا، هەستی مرۆڤایەتی لە جیهاندا هەژاند.
لەو بارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی لقی یەكی پارتی (مەسعوود سەرنی) بۆ kdp.info گوتی، ئەمڕۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (جەعفەر ئیبراهیم) لەگەڵ ژمارەیەك رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەوانی ئێزدی كۆ بووە و تێیدا تیشكی خستە سەر رەوشی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان و نوێترین پێشهات و ڕووداوەكانی ئەم دواییەی بۆ ئامادەبووان خستنە بەر باس.
(سەرنی) گوتیشی، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند كە، ئەوەی لە شنگال ڕووی دا، هەستی مرۆڤایەتی لە جیهاندا هەژاند و جینۆساید بوو.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی یەك هەروەها ڕایگەیاند، "(جەعفەر ئیبراهیم) هەڵوێستی جەنابی (سەرۆك بارزانی) و پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاوارەكان و خۆڕاگریی پێشمەرگەی كوردستانی بۆ بەشداربووان شی كردەوە و گوتی، بەم زووانە ئێزدییەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەگەڕێنەوە".
دڵدار ئیبراهیم

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


