٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

عەلی حوسێن: لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و پاراستنی سەقامگیریی كوردستان هاوكار دەبین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-kdp.info- بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بە رۆڵی حەكیمانەی سەرۆكی هەرێم لە بەنێودەوڵەتیكردنی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی كوردستان لە مەترسییەكان دەدات و دەڵێت، "لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و هەروەها پاراستنی رەوشی هەرێمی كوردستان، هەماهەنگ و هاوكار دەبین".

بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی سەركردایەتیی پارتی و خستنەڕووی ئەم رەوش و بارودۆخەی هاتووەتە كایەوە، بەرپرسی لقی دووی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عەلی حوسێن)، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی كارگێڕانی لق و بەرسی ناوچە و نووسینگەكان، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆری كادیرانی سیاسی و ئیداریی سنووری شاری هەولێردا كۆ بووەوە.

بەرپرسی لقی دوو دوای خستنەڕووی واقیعی بارودۆخی سیاسی و سەربازیی هەرێم، پەیامی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی لە رووبەڕووبوونەوە و چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم قۆناخەی ئێستا لە پاراستن و بەرگریكردن لە ئەزموونی دیموكراسیی كوردستان، بۆ كادیران شی كردەوە.

(عەلی حوسێن) هەروەها باسی لە چۆنیەتیی هەماهەنگیی كادیرانی سیاسی لەگەڵ دەزگاكانی ئاساییش و پۆلیس كرد بۆ پاراستنی ئارامی و ئاساییشی شاری هەولێر، لەم بارەیەیشەوە ستاییشی كادیرانی كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆڵی خۆیان لەم بارەیەوە بینیوە.

 هاوكات ئاماژەی بە رۆڵی حەكیمانەی سەرۆكی هەرێم لە بەنێودەوڵەتیكردنی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی كوردستان لە مەترسییەكان كرد و لەم بارەیەیشەوە رۆڵی پێشمەرگەی كوردستان و ورەبەرزییان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی مەخموور و گوێڕ، بە پربایەخ دانا.

 بەرپرسی لق هەروەها جەختی كردەوە كە، "هەموومان بە گیانی لە خۆبوردوویی و بە هەستێكی نیشتمانییەوە لەژێر رۆشنایی ئەم بارودۆخە تازە و پەیامی پارتی بۆ پاڵپشتیكردن لە پێشمەرگە وەك ئەركێكی نەتەوەیی و پاراستنی رەوشی هەرێمی كوردستان و هەموو ئەو دەستكەوتانە، هەماهەنگ و هاوكار دەبین".

هەواڵی پەیوەندیدار