مەكتەبی سیاسیی پارتی دڵنیایی سەرکەوتن دەدات.. داوایش دەکات بەرەنگاری تابووری پێنجەم ببنەوە

هەولێر-KDP.INFO- مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان داوا لە بەرپرس، کادیر، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات، کە لە چوارچێوەی رێکخستنەکانیاندا خۆیان رێک بخەن و پشتیوان و هاوکاری ئاساییش و پۆلیس بن بۆ پاراستنی ئاساییشی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی هەر خراپەکاری یان پڕوپاگەندەی دوژمنکارانە کە لە لایەن تابووری پێنجەم و ناحەزانەوە بڵاو دەکرێنەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاو کراوەتەوە، مەکتەبی سیاسیی پارتی هاوکات رایدەگەیەنێت، کە "پارتیی دیموکراتی کوردستان کە لە مێژوویدا دژی تیرۆر بووە و پارێزەری گەل و نیشتمان بووە، ئەمڕۆیش سەربەرزانە لە بەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستەکاندا خوێن دەبەخشێ و قوربانی دەدات".
مەکتەبی سیاسیی پارتی لە بەیاننامەکەیدا هاوکات داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، کە وەک هەمیشە خۆڕاگر بن و دژی هەر پروپاگەندەیەکی دوژمنان بوەستن.
بەیاننامەکە هەروەها جەخت دەکاتەوە، "هاووڵاتیانی ئازیزمان دڵنیا دەکەینەوە کە پارتیی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە هەموو قوربانییەک دەدات بۆ بەرگریکردن لێیان و پاراستنی سەر و ماڵ و بەرژەوەندییەکانیان، لە چوارچێوەی پاراستنی هێمنی و ئاساییشی هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەمان و دڵنیاشیان دەکەینەوە کە سەرکەوتن هەر بۆ کوردستانە.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


