٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

دواگۆڕانكارییەكانی كوردستان خرایە بەر باس.. یەكێتی و پارتی كۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-kdp.info- شانێكی پارتی و یەكێتی، ئەمڕۆ لە سلێمانی كۆ بوونەوە و وێڕای جەختكردنەوە لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا، دواگۆڕانكارییەكانی كوردستان و ناوچەكەیشیان تاوتوو كرد.

بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا، ئەمڕۆ شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێك هاتبوو لە لێپسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی (لەتیف شێخ عومەر) و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكی لیستی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (د. ئاسۆ فەریدوون)، سەردانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستانیان لە شاری سلێمانی كرد و لە لایەن بەرپرسی لق (هەڵۆ ئەحمەد كوردە) و ژمارەیەك لە كارگێڕانی لقەوە پێشوازییان لێ كرا.

دواتر پێكەوە كۆ بوونەوە و جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو لا كردەوە و دواگۆڕانكارییەكانی كوردستان و ناوچەكەیش خرایە بەر باس.

ئارمان مەلازادە

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار