مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆش بێ حاجی مەلاحوسێن شینێیی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێی خۆش بێ حاجی مەلاحوسێن شینێیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناسراوی شاری قەڵادزێ و ناوچەی پشدەر، حاجی مەلا حوسێن شینێیی - مان پێ گەیشت. خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و سەرخۆشی لە سەرجەم خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و کەسوکارتان دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی مامۆستا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


