٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

فازڵ میرانی هیچ پەیج و ئەکاونتێکی نییە

سەرچاوە: KDP.info
سکرتێري مەکتەبي سياسيي پارتيي ديموکراتي کوردستان (فازڵ ميراني)

هەولێر-KDP.INFO-  سکرتێری ڕۆژنامەوانیی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە کە (فازڵ میرانی) لە هیچ یەکێ لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان ئەکاونت و پەیجی هەبێت و هەرچی بە ناوی ئەویشەوە کراونەتەوە بنەمایەکی ڕاستیان نییە.

(خەلیل بەرواری) بۆ KDP.INFOزیاتر گوتی، زانراوە کە بە ناوی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان(فازڵ میرانی)-یەوە، پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت کراونەتەوە کە هیی (میرانی) نین و هەر شتێک بە ناویەوە بڵاو کرابێتەوە گوزارشت لە ڕای ئەو ناکات و، بنەمایەکی ڕاستیان نییە.

گوتیشی، بەم نزیکانە(میرانی) بە فەرمی پەیجێک بە ناوی خۆیەوە دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار