١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی پارتی: پۆستی سەرۆککۆمار و هەڵبژاردنی (فوئاد مەعسووم) وەك دەستكەوتێكی دیكەی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-   مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانلە پەیامێکیدا بە بۆنەیهەڵبژاردنی د.فوئاد مەعسووموەك سەرۆككۆماری عێراقی فیدراڵ، ڕایدەگەیەنێت، "گرینگیی ئەو پۆستە و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك دەستكەوتێكی دیكەی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین بۆ ئەو قۆناغە ئاڵۆزەی ئەمڕۆی ئەزموونی حوكمڕانی لە عێراق  و، هیوادارین ئەو بۆنەیە موژدەی بەكۆتاهێنانی یەكجارەكیی كێشە و قەیرانەكانی پێ بێت."

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانبە بۆنەی هەڵبژاردنی د.فوئاد مەعسووموەك سەرۆككۆماری عێراقی فیدراڵ                           

 بە ناوی خوای گەورەی میهرەبان

  بۆ بەڕێز د. فوئاد مەعسووم ئەندامی سەركردایەتیی ی.ن.ك

    بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە زۆرینەی دەنگ وەك سەرۆككۆماری عێراقی فیدراڵ، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەین و هیوادارین سەركەوتوو بن لەو پۆستە گرینگە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و بەدیهێنانی دەسكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان.

  بێگومان گرینگیی ئەو پۆستە و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك دەستكەوتێكی دیكەی گەلەكەمان بەرز دەنرخێنین بۆ ئەو قۆناغە ئاڵۆزەی ئەمڕۆی ئەزموونی حوكمڕانی لە عێراق  و، هیوادارین ئەو بۆنەیە موژدەی بەكۆتاهێنانی یەكجارەكیی كێشە و قەیرانەكانی پێ بێت.

    ئاشكرایە ئەمڕۆ عێراق بە ڕەوشێكی زۆر هەستیار و چارەنووسساز ڕەت دەبێ، بۆیە پێویستی زیاتری بە ڕۆڵی سەرۆككۆمار هەیە شانبەشانی پۆستە سیادییەكانی دیكە بۆ چەسپاندن و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی و دابینكردنی سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ هاووڵاتیان، بە گشت چین و توێژەكانیانەوە و بەبێ جیاوازی لە ڕووی ئینتیمای سیاسی و ئایینی و مەزهەبییەوە.

  جارێكی دیكە بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هەرسەركەوتوو بن..

مەكتەبی سیاسیی

پارتیی دیموكراتی كوردستان

24/7/2014

هەواڵی پەیوەندیدار