مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا محەممەد ئەفا دەكات

بداخەوە هەواڵی كۆچی دواییی كەسایەتیی ناوداری باكووری كوردستان (مەلا محەممەد ئەفە)-مان پێ گەیشت.
(مەلا محەممەد) كەسایەتیی دیاری سیاسی و كۆمەڵایەتیی باكووری كوردستان كە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی نەتەوەكەی تەرخان كردبوو. لە دوای دامەزراندنی (پەدەكە باكوور) هاوڕێ لەگەڵ (شەهید فائیق بوجاق و شەهید سەعید ئەلچی) كادیرێكی چالاكی ئەو حزبە بووە، ناوبراو بەردەوام لە هەوڵی هاوئاهەنگی سیاسی نێوان باكوور و باشووردا بووە و پاڵپشتیكاری بەردەوامی شۆڕشی گوڵانی پشكەوتنخواز بووە.
جێی داخە ئەمڕۆ 20/7/2014 لە شاری ئامەد دڵی لە لێدان كەوت و كۆڕی خەبات و تێكۆشان و كەلێنێكی گەورەی لە دوای خۆی جێ هێشت كە بێگومان پڕكردنەوەی ئاسان نابێت..
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و هەڤاڵانی دەكەین و لە یەزدانی دلۆڤان داواكارین سەبووری و ئارامییان پێ ببەخشێت و خوا لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
20/7/2014




