٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مەكتەبی سیاسیی پارتی: دووركەوتنەوەی بەڕێز جەلال تاڵەبانی بۆشاییەكی گەورەی بەجێهێشتبوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، رۆڵی (جەلال تاڵەبانی) لە سەقامگیریی رەوشی سیاسیی هەرێم و ئێراق دیار و بەرچاو بووە، بۆیە دووركەوتنەوەی لەو ماوەیەدا بۆشاییەكی گەورەی بەجێهێشتبوو. هاوکات دەڵێت "ئومێدەوارین بە گەڕانەوەی بارودۆخەكە زیاتر بەرەوپێش بچێت و ئەو بۆنەش ببێتە هەوێنی زیاتر پتەوبوونی یەكڕیزیی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و دەرفەتێكیش بێت بۆ یەكهەڵوێستی و یەكگوتاریی سیاسیی كورد بۆ زیاتر داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكان و بەهێزكردنی پێگەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پێناو دواڕۆژێكی ئاسوودە و سەقامگیر و بەختەوەر بۆ گەلەكەمان."

 

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانبە بۆنەی گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری عێراق بۆ هەرێمی كوردستان:

   بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی گەڕانەوەی بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆككۆماری ئێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵی خۆمان دەردەبڕین و زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی بەڕێزیان بۆ نێو خانەوەدە و  گەلی كوردستان و خاكی نیشتیمان دەكەین، ئەم بۆنەیە لە هەڤاڵانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و یەكەیەكەی ئەندامانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزدەكەین و هیوادارین تەندروستیی مام جەلال هاوكار بێت بۆ درێژەدان بە خەبات و تێكۆشانی بەرێزیان شانبەشانی هەڤاڵانی حزبەكەی و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان تا گەیشتن بە دوائامانجەكانمان.

  بێگومان رۆڵی بەڕێزیان لە سەقامگیریی رەوشی سیاسیی هەرێم و ئێراق  دیار و بەرچاو بووە، بۆیە دووركەوتنەوەی لەو ماوەیەدا بۆشاییەكی گەورەی بەجێهێشتبوو، ئومێدەوارین بە گەڕانەوەی بارودۆخەكە زیاتر بەرەوپێش بچێت و ئەو بۆنەش ببێتە هەوێنی زیاتر پتەوبوونی یەكڕیزیی و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و دەرفەتێكیش بێت بۆ یەكهەڵوێستی و یەكگوتاریی سیاسیی كورد بۆ زیاتر داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكان و بەهێزكردنی پێگەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پێناو دواڕۆژێكی ئاسوودە و سەقامگیر و بەختەوەر بۆ گەلەكەمان.

 جارێكی دیكە بە گەرمی بەخێرهاتنەوەی بەڕێزیان دەكەین و لە خوای مەزن داواكارین هەر ساغ و تەندروست و تەمەندرێژ بێت..

 

مەكتەبی سیاسییپارتی دیموكراتی كوردستان

19/7/2014

هەواڵی پەیوەندیدار