١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

جەخت لە پشتیوانیی پارتی بۆ پەرلەمان و سەركەوتن لە كارەكانیان كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDp.info- شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی پەرلەمانی كوردستانیان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا پشتیوانیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان و سەركەوتن لە كارەكانیان دووپات كرایەوە.

ئەمڕۆ10/7/2014 دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان پێشوازییان لە سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) و شاندێكی باڵای یاوەری كرد كە لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی (زەعیم عەلی) و (مەحموود محەممەد) و (رەجب شەعبان) پێك هاتبوون.

لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك پەرلەمانتار ئامادەی بوون، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی)، پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرد و پشتیوانیی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ پەرلەمانی كوردستان و سەركەوتن لە كارەكانی دووپات كردەوە و هیوای خواست بە گیانی یەك تیم و بە هەستی بەرزی نیشتمانپەروەری لە خزمەتی هاووڵاتیان و سەرخستنی پرۆسەی دیموكراسی و ئەزموونی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بن.

لەلایەن خۆیەوە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دكتۆر (یوسف محەممەد سادق) تیشكی خستە سەر ئەرك و كارە هەنووكەییەكانی دەستەی سەرۆكایەتی و هەماهەنگییەكانی نێوان سەرۆكایەتی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و هەروەها ئاماژەی دا كە هەوڵ دەدەن لەو خولەدا وێڕای جێبەجێكردنی ئەركە سەرەكییەكان، بەدواداچوونی جیددییش بۆ خەم و گیروگرفتەكانی هاووڵاتیان بكەن و رێگەچارەی گرفتەكان بدۆزنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار