٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

هەولێر.. هەڵمەتێكی دیكەی فراوانی هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەڕێوە چوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و زۆرێكی چینوتوێژە جیاجیاكانی شاری هەولێر، هەڵمەتێكی دیكەی فراوانی هاوكارییان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە بانكی نەورۆزی شاری هەولێر بەڕێوە برد.

لەژێر رۆشنایی پەیامی (سەرۆك بارزانی) بۆ پاڵپشتیكردن لە هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگیكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان و هونەرمەندان و رۆشنبیران و فەرمانبەران و كادیرانی پارتی و ژمارەیەكی زۆر لە چینوتوێژە جیاجیاكانی شاری هەولێر، هەڵمەتێكی دیكەی فراوانی هاوكاری لە بانكی نەورۆز لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

دوای هاتنەپێشەوەی ئەم واقیعە سیاسییە و ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی عێراق و كوردستان و پێشهاتە تازەكانی ناوچەكە، لە ژێر رۆشنایی ئەم بارودۆخە تازە و بۆ پاڵپشتیكردن و كۆمەكی پرۆسەی هاوكاریی نیشتمانی بۆ پێشمەرگە، وەك ئەركێكی نەتەوەیی بۆ زیاتر پاڵپشتیكردن لە هێزەكانی پێشمەرگە كە ئەمڕۆ لە هێڵی پێشەوەی بەرگریی پاراستنی سنوورەكانی كوردستانن، خەڵكی شاری هەولێر بە گشت چینوتوێژەكانەوە دوای پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم رۆڵێكی بەرچاویان بینی بۆ هاوكاری و بەرزكردنەوەی ئەم ژمارە حیسابییە لە بانكەكانی هەولێر، ئەمەیش لە پێناو سەركەوتنی ئەزموونی دیموكراسیی كوردستان لە هەربارودۆخێكدا.

لەلایەكی ترەوە و بۆ پاڵپشتی لە هێزەكانی پێشمەرگە و پاراستنی هەرێمی كوردستان، لەژێر رۆشنایی پەیامی سەرۆكی هەرێم بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی دوو (عەلی حوسێن) و كارگێڕانی لق، دەزگای نانەكەلی وەك ئەركێكی نەتەوەیی بە هەماهەنگیی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان (50) تەن خۆراكی هەمەجۆری رەوانەی سەنگەرەكانی پێشەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوورەكانی مووسڵ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار