بروسک شاوێس: لایەنەكان لە سلێمانی گرفتی پۆستیان هەیە نەک بەرنامە

هەولێر-KDP.info-دانیشتنی دووهمی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی کە ئهمڕۆ سێشهممه ساز درا، بە هۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکانەوە، بۆ رۆژی 4ی ئاب دواخر.ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتییش لە پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،"لایەنەكان گرفتی بەرنامەیان نییە، بەڵکە گرفتی پۆستیان هەیە". گوتیشی "گرفتی ئێمە ئەوەیە، حكوومەتێكی خزمەتگوزار هەبێت و خزمەتی ئەو خەڵكە بكات."
وەك پارتی داوا دەكەن بە زوویی حكوومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی پێك بهێنرێت. دەشڵێت، لایەنەكان گرفتی بەرنامەیان نییە، بەڵکە گرفتی پۆستیان هەیە.
ئەندامی سەركردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی (برووسك نووری شاوێس)، بۆ KDP.infoگوتی: "ناكرێت حكوومەتی خۆجێی لەوە زیاتر دواكەوێت، لەكاتێكدا ئەگەر حكوومەتی هەرێم دواكەوێت ئاساییە، چونكە حكوومەتێكی كاربەڕێكەرە تا ئەو كاتەی حكوومەتێكی نوێ دادەنرێت، بەپێچەوانەوە، حكوومەتی خۆجێی ڕۆژانە پێوەندی لەگەڵ خەڵكدایە، بۆیە ئەگەر بە زووترین كات پارێزگای سلێمانی دابمەزرێت كارێكی باشە، پارتی لە هەولێر و دهۆك توانی 5+1 دەنگ كۆ بكاتەوە و پارێزگارێك دابنێن، بۆئەوەی كاری خەڵك نەوەستێت و كاربەڕێكەر نەبێت."
ئەوەشی خستەڕوو کە، "بە پێچەوانەی ئیدارەی هەولێر و دهۆكەوە، لە سلێمانی گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ دروستكردنی حكوومەتی خۆجێی كە ئەمەش كارێكی باش نییە، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، دەمانەوێت گۆڕان وەك هێزی یەكەم و یەكێتی وەك هێزی دووەم حكوومەت دروست بكەن، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو دوولایەنە حكوومەت دروست نەكەن گرفت دروست دەبێت و خزمەتگوزاری باش نابێت لەم شارە"، دەشڵێت: "داواكاریی ئێمە ئەوەیە حكوومەتێكی بنكەفراوان كە هەموو لایەنەكانی تێیدا بن دروست بكرێت، یا ئەوەتا ئەو دووهێزە ڕێكکەون، ئەگەر پارتی لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیەیش بێت، ئێمە دەبین بە ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی، خۆ ئەگەر داوا بكەن بەشداری دەكەین و گرفتمان لەسەر پۆست نییە، تەنیا ئەوە نەبێت حكوومەتێكی خزمەتگوزار هەبێت خزمەتی ئەو خەڵكە بكات."
بەپێی زانیارییەکان، دانیشتنی دووهمی ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی کە ئهمڕۆ سێشهممه ساز درا، تا مانگی ههشت دوا خرا.
هۆکاری دواخستنەکەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێشتا لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا و پارێزگار و جێگرەکەی رێكنهكووتوون.
دەربارەی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان و ئەو دواخستنی کۆبوونەوەیەیش، ئەندامەکەی سەكردرایەتیی پارتی گوتی: "گرفتی سەرەكیی گۆڕان و یەكێتی پۆستی پارێزگارە، دیاریشە ئەوان پۆستیان لا گرینگترە لە بەرنامە، لە كاتێكدا بە حەق بێت مافی گۆڕانە پۆستی پارێزگاری پێ بدرێت، بەڵام یەكێتی پێداگیری دەكات كە بۆ ئەو بێت، گوتیشی: "لە دواكەوتنی حكوومەتی خۆجێی بە تایبەتی لەم كاتەدا كە قەیرانی دارایی و بەنزین و شتی دیكە هەن."
سەرکەوت حەسەن

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


