بۆ دانوستانی حکوومەتی خۆجێییە.. ئەم دوانیوەڕۆیە، پارتی لەگەڵ لایەنەکاندا کۆ دەبێتەوە

هەولێر-KDP.info- (دڵشاد شەهاب) ڕیگەیاند، دانوستانەكانی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی تر کۆبوونەوەکانی دەست پی دەکات. ئەو دەڵێت، "دانوستانەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی خەڵكی هەولێر دەبێت و هیچ بەرژەوەندی و داوایەکی ترمان لە سەرووی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەوە بۆ هاووڵاتیانمان نییە و، دەرفەتی بەشداریکردنی لایەنەکانیش لە حکوومەتی خۆجێی هەولێردا ماوە."
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان(دڵشاد شەهاب) کە هاوکات ئەندامی لیژنەی دانوستانکاریشە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بۆKDP.infoجەختی کردەوە، "چوارچێوەی گفتوگۆ و دانوستانەكانی ئێمە بەرژەوەندی و ئاسانكاری و زۆرتر خزمەتكردنی خەڵكی هەولێرە"، زیاتر گوتی، پێوەستبە پارتی ئەم هەنگاوە بە پارتی نامۆ نییە و بۆ خەڵكی كوردستان و لایەنە كوردستانییەكانیش نامۆ نییە كەوا پارتی هەنگاوێک بنێت تا بەشدارییەكی هەمەلایەنە لە بەرێوەبردنی كایەكانی وڵاتدا هەبێت، ئەمەیش جاری یەكەم نییە و لە پێشووتریشدا ئەگەر بۆ بیرهێنانەوەیەكی خێرایش بێت لە كابینەی هەشتەمی حكوومەتدا لە كارەكانی تری بەغدا و چوون بۆ بەغدا و پۆستەكانی بەغدایش لە هەموو بارێکدا پارتی دەرفەتێی هەبووبێت و لایەنەكانیش هاوكار بووبن لەگەڵیدا، بڕوای بە كاری هاوبەش هەبووە، چجای ئەوەی لەو قۆناخە ناسكەدا كە ئێستا پێیدا ڕەت دەبین."
(دڵشاد شەهاب) دووپاتی کردەوە "ئەگەرچی ئێمە جارێ لە سەرەتاداین و ئەمڕۆ دەست بە گفتوگۆ دەكەین و دەمانەوێ بیروبۆچوونی لایەنەكان بزانین لە شێوازی بەشداریكردنیان، بەڵام پارتی بڕیاری داوە، کردەنی، گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنە براوەكان بكات بۆ ئەوەی بزانین داخوازی و داواكارییان چییە و هەموو هەوڵێکیش لە پێناو یەكریزیدا دەدات، تا هاوهەڵوێستیی لایەنە كوردستانییەكان بەتێكرا بپارێزرێت."
(شەهاب) زیاتر ڕوونی کردەوە، "ئەگەر بپرسن پارتی ئەم نیازەی بووە بۆچی پارێزگاری هەڵبژارد، دەڵێم: پارتی ئیلتزامێكی تایبەتی بەرامبەر بە خەڵكی پارێزگای هەولێر بە تێكرا هەیە و بە قەدەر هەموو لایەنەكان خەڵكی هەولێری دەنگی پێ داوە، ناشێت پارێزگاری هەولێر ئەوەندە دوا بخرێت و بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆكان و لایەنێك كەوا نیوەی دەنگەكانی هەبێت، کارە خزمەتگوزارییەکان خەڵكی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار دوا بخات و ڕابگرێت، كە هەموو ئەوانە پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی خەڵكەوە."
زیاتر گوتی "پارتی مەبەستی ئەوە نەبووە بڵێت نابێ كەس بەشدار بێت، بەڵام ئامادەیش نەبووە خزمەتگوزارییەكانی هەولێر بخەیەنە بەر رەحمەتی دانوستانەکان، كە هەندێك جار لە ئەزموونی دانوستانەکانەوە ئەوە فێر بووین كە بێسنوورن. ئەگەر دانوستانیش كرابایە پارێزگاری هەولێر هەر لە پارتی دەبوو، بۆیە ئەم هەنگاوەی پارتی، بۆ دانوستان وبەشداریپیکردنی لایەنەکانی دی، هیچ رێگرییەكی تێدا نییە و، ئەوەی ئێستایش پارتی دەیكات بڕوای ئێستای نییە و پیشتریش هەمان بڕوا و پلانمان بۆ پێویستیی لایەنەکان لە حکوومەتی خۆجێیدا هەبووە."
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکاری پارتی هاوکات جەخت دەکاتەوە "حكوومەتی خۆجێیی وەک کارکردن لە پێکهێنانی حكوومەتی هەرێمدا کە زیاتر چەند مانگ بخایەنێت، بەرگە ناگرێت. پارتی مەبەستی بووە و مەبەستیشیەتی، كار و خزمەتەكانی پارێزگای هەولێر کە پایتەختی هەرێم و هاوکات گەشتیاریی وڵاتانی عەرەبیشە، لە وەها دۆخێکی ناسکدا پەکیان نەکەوێت."
ڕاشکاوانەیش گوتی، "بە دڵنیاییەوە لە دیاریکردنی پارێزگاری هەولێر کە پێشتر بووە، ئێستایش بوایە، لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەر بە مافی خۆمانمان دەزانی، باوەڕیشم وا نییە هیچ یەک لەو لایەنانەی کە گفتوگۆیان لەگەڵدا ساز دەدین، بەرهەڵستیی ئەم بابەتە بکەن."
(دڵشاد شەهاب) دووپاتیشی کردەوە، بواری ئەوەی هێشتووەتەوە تا لایەنەكانی دی بەشداریی لەو حکوومەتە خۆجێیەدا بکەن و ناشبێت هەڵبژاردن خزمەتگوزارییەکان پەک بخات.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


