بۆ پشتگیریكرن لە پەیامی سەرۆك بارزانی دوو كەمپین لە شێخان ڕاگەیەندران

شێخان-KDP.info- بە مەبەستی پشتگیریكردن لە پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریدا، دوو كەمپین لە شارۆچكەی شێخان ڕاگەیەندران.
كەمپینی یەكەم لە لایەن ناوەندی باڵای شێخانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانەوە ڕگەیەندرا و تێیدا بە سەدان لاوی دەڤەرەكە نای خۆیان تۆمار كرد و بەڵێنیان دا بە هەموو تواناوە پارێزگاری لە خاكی كوردستان بكەن.
لە لایەكی دیكەوە و بۆ هەمان مەبەست، ئەنجوومەنێ شێخانی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان كەمپینێكی راگەیاند و تێیدا سەدان ئافرەت ناوی خۆیان تۆمار كرد و پەیمانیان دا بە هەموو شێوەیەك هاریكاریی هێزی پێشمەرگە بكەن كە ئێستا لە سەنگەرەكانی بەرگریدان.
جێی باسە، لە هەردوو مەراسیمەكەدا ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتیی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی لقی 20ـی شێخان (عەلی عەونی) ئامادە بوو و دەستخۆشیی ئاڕاستەی یەكێتیی لاوان، یەكێتیی ئافرەتان و بەشداربووان كرد.
ساڵح محەممەد تەیرۆ

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


