٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

دەزگای خێرخوازیی بارزانی مووچەی 4 مانگ بەسەر 3990 منداڵی بێباوكدا دابەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

كەلار -kdp.info-لە درێژەی كار و چالاكییەكانی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ یارمەتیدانی منداڵانی بێباوك لە هەرێمی كوردستان, بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە, بە هاوكاریی خێرۆمەند و دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی هەرێمی كوردستان, مووچەی 4 مانگ بەسەر 3990 منداڵی بێباوك (ئازیز)ـدا دابەش دەكات.

رۆژی 29/6/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی پڕۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی, هاوكاریی پڕۆژەی كوردستان كە تایبەتە بەو كۆمەك و هاوكاریانەی لەلایەن دەوڵەمەند و خێرومەند و سەرمایەدارانی هەرێمی كوردستانەوە كافالةتی منداڵی بێباوكیان كردووە، پڕۆژەكە دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە, بۆ ئەمەیش لە هەڵمەتێكدا لە شاری كەلار دەست كرا بە دابەشكردنی مووچەی 4 مانگ بەسەر ئازیزانی ئەو شارەدا كە خۆی لە (337) منداڵدا دەبینییەوە, پاشان منداڵانی ئازیزی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە, كە كۆی گشتیی منداڵانی سوودمەند لەم قۆناخەی ئێستادا بریتی دەبێت لە (3990) منداڵی ئازیز.

شایانی باسە, لەم پڕۆژەیەدا هەر منداڵێكی بێباوكی سوودمەند لە پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی كوردستان, مانگانە 50$ دۆلار وەكو هاوكاری وەردەگرێت كە چوار مانگ دەكاتە (200$).

 

هەواڵی پەیوەندیدار