لقی دوو و ئەنجوومەنی گومرگی هەولێر 20 بارهەڵگری پڕ لە خۆراکیان بۆ پێشمەرگە ڕەوانە کرد

هەولێر- KDP.info- لقی دوو، بە هاوکاریی ئەنجوومەنی گومرگی هەولێر، 20 بارهەڵگری پر لە خۆراکی جیاوازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی دوبز و مووسڵ ڕەوانە کرد.
لەژێر ڕۆشنایی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرنگەرەکانی پێشەوەی پاراستنی هەرێمی کوردستان، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لقی دوو بە هەماهەنگیی ئەنجوومەنی گومرگ لە شاری هەولێر زیاتر لە (20) بارهەڵگری پڕ لە خۆراکی جۆراوجۆریان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رەوانەی سنوورەکانی مووسڵ و دوبز ڕەوانە کرد.
بەرپرسی لقی دوو(عەلی حوسێن) ئاماژەی بە گرنگیی پەیامی سەرۆک بارزانی کرد بۆ زیاتر پاڵپشتیکردن و پێشکەشکردن و دابینکردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی کە پێشمەرگە لە بەرەکانی پێشەوەی هێڵی بەرگری لە پاراستنی هەرێمی کوردستان پێویستی پێیانە.
بەرپرسی لقی دوو هاوکات سوپاس و ستاییشی خەلکی هەولێر و هەموو چین و توێژکانی کرد کە وەک ئەرکی پیشەیی و نەتەوەییان و وەک چۆن لە هەموو شۆڕشەکاندا رۆڵیان هەبووە، ئەمڕۆیش هەڵوێستی کوردانەی خۆیان بۆ گەیاندنی هەموو پێداویستییەکی خواردن بۆ سنوورەکانی پێشەوەی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ئامادەن بە ماڵ و بە گیان پاڵپشتی لە پەیامی سەرۆک بارزانی و ئەزموونە دیموکراسییەکەی بکەن.
پاشان سەرۆکی ئەنجوومەنی گومرگی هەولێر، تەکیدی کردوە، "وەک پێشمەرگە هەموومان ئامادەی گیانمان فیدای پاراستنی کوردستان بکەین و لە پێناو هێمنی و بەرقەراربوونی ئاسایش و خاکی کوردستان وەی لە دەستمان بێت بیکەین."

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


