مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی کامەران بەرواری دەکات

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی رۆژنامەنووس و هۆزان ڤان کامەران بەرواری
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و هۆزانڤان و بەرێوەبەرى رادیۆى دهۆک،کامەران بەرواریـمان پێ گەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆیی و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێ.
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
22-6-2014




