مەكتەبی سیاسیی پ.د.ك سەرەخۆشیی لە خانەوادەی تێكۆشەری كورد زوبێر حەسو فەرحان

بەبۆنەی كۆچی دوایی تێكۆشەری ناوداری رۆژئاوای كوردستان دكتۆر زوبێر حەسو فەرحان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكەی ماتەمینی ئاراستەی كەسوكار و هەڤاڵانی كرد ئەمە دەقەكەیەتی:
بەغەم و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەڕ دكتۆر زوبێر حەسۆ فەرحانمان پێ گەیشت...دكتۆر زوبێر وەكو نیشتمانپەروەرێكی دڵسۆز لەو ساوە كە چووە ئەوروپا بۆ خوێندن پەیوەندی كرد بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوەو لە لقی ئەوروپا لە ساڵی 1967ەوە هاتە ریزی خەباتی رزگاری نیشتمانی كوردستانەوەو بووە ئەندامێكی سەركردایەتی و بەرچاو و چالاكی یەكێتی قوتابیانی كورد لە ئەوروپا.....هەروەها لە خەباتی سیاسی شۆڕشی ئەیلول لە ئەوروپا ئەندامێكی كار بوو كە جێی سەرنجی هەمووان بوو تا ئەو رادەیە كە جێی بایەخی تایبەتی بارزانی نەمر بووە....ساڵی 1981 بۆ هاریكاری گەلی كوردمان لە رۆژئاوا وەكو پزیشكێك گەڕایەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان و لە شاری حەلەب خزمەتی گەلەكەی دەكرد...پاش تێكچوونی رەوشی سیاسی و ئەمنی سوریا دكتۆر زوبێر بە ناچاری هاتە باشوری كوردستان و لە شاری هەولێر نیشتەجێ بوو...لە نەخۆشخانەی رزگاری خزمەتی هاووڵاتیانی دەكرد...بە داخەوە رۆژی شەممە رێكەوتی 14/6/2014 دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت و نیشتمان و نەتەوەكەی جێ هێشت....بەكۆچی دوایی دكتۆر زوبێر تێكۆشەڕێكی دیكەمان لەدەست دا كە پڕ كردنەوەی شوێنەكەی كارێكی ئاسان نیە. بەڵام هەمیشە ئەو لە یاد و یادەوەریەكانماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە...خوا سەبووری هەموولایەك بدات و شوێنی ئەویش بەهەشتی بەرین بێ...
انا لله و انا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/6/2014




