١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسیی(پ د ک) سەرەخۆشیی لە کۆمەڵی ئیسلامی و خانەوادە و كەسوكاری شێخ محەممەد بەرزنجی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ کۆمەڵی ئیسلامی و خانەوادە و كەسوكاری خوا لێی خۆشبێت شێخ محەممەد بەرزنجی...

هەواڵی كۆچی دواییی شێخ محەممەد بەرزنجی، كەسایەتیی ئیسلامیی كورد و پێشەوای كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، خەمباری كردین.

مامۆستا شێخ محەممەد بەرزنجی كەسایەتییەكی ئایینی، سیاسی و كۆمەڵایەتیی گرینگی دەڤەری سلێمانی و كوردستان بوو و، لە سەردەمی خەباتی شاخدا بەرەوڕووی ڕژێمی بەعس وەستاوەتەوە و خەباتی كردووە و لە دوای ڕاپەڕینیش لەنێو خەباتی سیاسیی كوردستاندا ئامادەیی هەبووە، لەدەستدانیشی، لەدەستدانی زانایەكی ئیسلامی و خەباتگێڕێكی نەتەوەكەمان بوو. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشیتان لێ دەكەین و هاوبەشی خەمتانین. لە خودای گەورەیش داواكارین مامۆستای خوا لێی خۆشبێت بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی و سەبووری و ئارامییش بە هەموان ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

14-6-2014

هەواڵی پەیوەندیدار