٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

نوێنەرى سەرۆک بارزانى بەشداریی لە پرسەی عبدولحەکیم بەشاردا کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى گەیاندنى پرسەو سەرەخۆشى، ئەمڕۆ سیداد بارزانى، نوێنەرى سەرۆک بارزانى و ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى، د.کەمال کەرکووکى و بەرپرسى لقى دوو، عەلى حوسێن لە مزگەوتى جەلیل خەیات لە شارى هەولێر بەشدارىیان لە پرسەى خۆالێی خۆش بێت (حەواس بەشار) باوکى دکتۆر عبدولحەکیم بەشار، سکرتێرى پێشووى پارتى دیموکراتى کورد- سووریا و جێگرى سەرۆکى ئێستاى ئیئتلافى سووریای بەرهەڵستکار کرد.

هەریەک لە سیداد بارزانى، نوێنەرى سەرۆک بارزانى و شاندى پارتى سەرەخۆشیى جەنابى سەرۆک بارزانى و مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتیی پارتییان بە دکتۆر عبدولحەکیم بەشار و بنەماڵە و ئامادەبووان گەیاند، هەروەها هیوایان خواست خواى گەورە سەبوورى و ئارامى بە بنەماڵە و هەموولایەک ببەخشێ.

 خوالێی خۆش بێت حەواس بەشار و بنەماڵەکەی لەو تێکۆشەرانەن کە رۆڵى نەتەوەیى و نیشتمانیى بەرچاویان لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی رۆژئاواى کوردستاندا هەبووە و تێکۆشاون بۆ بەدەستهێنانى مافە رەواکانى گەلى کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار