تەقەكردن بەسەر بارەگای لقی 4ـدا، گەشەی پارتی لە سلێمانی ڕاناوەسێنێت
__2014_06_07_h12m56s40__BA.jpg)
سلێمانی - KDP.info- بەرپرسی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژە دەدات، تەقەكردن بەسەر لقی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە سلێمانی نابێتە هۆی وەستاندنی گەشەی پارتی لەو سنوورە. ئەنجامدەرانی ئەو كارەیشی بە گێرەشێوێن ناو برد.
شەوی رابردوو لە لایەن دوو چەكدارەوە تەقە لە بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی كرا، كە ئێستا هەردووكیان دەستگیر كراون. لەم بارەیەوە بەرپرسی لقی 21ـی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ ڕەئووف بۆ KDP.infoگوتی: "تەقەكردن بەسەر بارەگای پارتی لە سلێمانی كارێكی گێرەشێوێنانە بووە، ئەگەر بە نیەتی ئەوە كرابێت كە ڕێكخستنی پارتی و جەماوەری پارتی بترسێنرێت لە سلێمانی، ئەوە خەیاڵیان خاوە، چونكە لە دوای 17ـی شوبات دەركەوت پارتی لە گەشەكردندایە لە سلێمانی، هەر كارێكیش بكرێت بۆ ڕاوەستانی پارتی لەو سنوورە، شكست دەهێنێت، چونكە هەوڵەكانی ڕابردوو دژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەو پارێزگایە دەریخست جگە لە بەهێزبوونی پارتی هیچی دیكەی بە دواوە نەبووە".
كارزان هەورامی

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


