٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

پارتی لە دهۆك لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بێ ڕكابەرە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك - تایبەت بە KDP.info-بەپێی دوائەنجامە بەراییەكان لە پارێزگای دهۆك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان پارتی دیموكراتی كوردستان لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا بێ ڕكابەرە و زۆرینەی دەنگەكانی بە دەست هێناوە.

لەم بارەیەوە بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردنی لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە دهۆك عەلی بەندی، بۆ kdp.infoگوتی: "لە سنووری لقی یەكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگەكان بەم شێوەیەیە: پارتی 134 هەزار و 887 دەنگ، یەكێتی 11 هەزار و 161 دەنگ و بزووتنەوەی گۆڕان 6 هەزار و 168دەنگ، یەكگرتووی ئیسلامی 27 هەزار و 479 دەنگ، كۆمەڵی ئیسلامییش 425 دەنگی بە دەست هێناوە".

سەبارەت بە دەنگی تایبەت و مەرجدار، عەلی بەندی ئاشكرای كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان 20 هەزار و 995 دەنگ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەزار و 498 دەنگ، بزووتنەوەی گۆڕان هەزار و 229 دەنگ، یەكگرتووی ئیسلامی هەزار و 846 دەنگ و كۆمەڵی ئیسلامییش 89 دەنگی بە دەست هێناوە.

بەندی زیاتر گوتی: "ئەمە ئەنجامی بەراییە و ئەنجامی كۆتاییش لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە رادەگەیەنرێت".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار