مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی سەید تایر جەبارى دەکات

بۆ بنەماڵەی سەید تایر جەبارى..
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراوی ناوچەی چەمچەماڵ و کادر و پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی بارزانی، سەید تایر جەباریمان پێگەیشت.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکارتان دەکەین، لە یەزدانی مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە خانەوادەکەتان ببەخشێت.
انا لله وانا اله راجعون
مهکتهبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
8/ 5 /2014




