٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لە هۆڵەندا، پارتی ئاهەنگی سەرکەوتنی ساز دا

سەرچاوە: KDP.info

لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی سەركەوتنی پارتی بە پلەی یەكەم لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێم و بەدەستهێنانەوەی متمانەی زۆرینەی دەنگی جەماوەر، ئاهەنگێكی بۆ كادر و هەوادار و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ساز دا.

 

لە ئاهەنگەكەدا وتارێك خوێنرایەوە و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی سەركەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی یەكەم و بەدەستهێنانەوەی متمانەی زۆرینەی دەنگی جەماوەر، ڕاگەیەنرا کە لە تاقیكردنەوەیەكی یەكلیستی و متمانەبەخۆ لە مێژووی خۆڕاگری و زیندوویەتیدا سەركەوتنێكی تری تۆمار كرد.

 هاوکات وتارەکەی لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموكراتی كوردستان، متمانەبەخشینی زۆرینەی دەنگی خەڵكی كوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەرز دەنرخێنێت، کە بە هەڵویستە نەتەوەیی و جوامێرانەكانی سەرۆك بارزانی و كادرەكانی لە حكوومەت و پێشمەرگایەتی لە خزمەتی میللەتی خۆیاندان.

 وتارەکە هەروەها پاڵپشتی و دڵسۆزیی كادرانی پارتی و ئەندامانی لە هۆڵەندا لە دوو رۆژی دەنگداندا کە بە جۆش و خرۆشەوە ڕوویان لە سندووقەکانی دەنگدان كرد بە وەفادارییان بۆ خوێنی شەهیدانی پارتی و ڕێبازەكەیان ناو دەبات و دەڵێت، "سەلماندتان بە دەنگەكانتان كە زۆرینەی رەوەندی كورد ئەندام و دۆستی پارتین و پارتەكەتان پێسەنگ و پێشڕەوە بۆ لەئامێزگرتنی زۆرینەی دەنگی خەڵكی كوردستان."

 

هەواڵی پەیوەندیدار