٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

كوردستانیانی تاراوگە بە پەرۆشەوە روو لە سندووقەكانی دەنگدان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

رۆتەردام-KDP.info-  هێمن هەورامی مۆژدەی ئەوەی دا كە زۆربەی بەشداربووانی دەنگدانی تاراوگە، رۆڵەكانی پارتی و بارزانین و بە حەماسەتێكی بەرزەوە ئامادەی دەنگدان بوون.

لە 27/4/2014 و لە شاری رۆتەردامی هۆڵەندا لە دۆخێکی دیموكراسیانەدا هاونیشتیمانیانی عێراقی و كوردستانی، نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە روویان لە سندووقەكانی دەنگدان كرد و دەنگی خۆیان دا بۆ پەرلەمانی عێراقی.

بەرپرسی لێژنەی باڵای هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ لیستی 213 ی پارتی لە دەرەوەی وڵات، هێمن هەورامی، بەشداری ئەو هەڵبژاردنەی كرد و لە یەكێك لە بنەكانی دەنگدان دەنگی خۆی دا.

هەورامی كە هاوكات ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی بە بایەخەوە باسی بەشداریكردنی هاووڵاتیانی تاراوگەنشینی كرد، بە تایبەتی كوردستانیانی خۆشەویست كە بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە بەشداری ئەم دەنگدانە دەكەن.

هەورامی هاوکات مۆژدەی ئەوەی دا كە زۆربەی بەشداربووانی دەنگدانی تاراوگە رۆڵەكانی پارتی و بارزانین و بە حەماسەتێكی بەرزەوە ئامادەی دەنگدان بوونە، وێڕای ئەوەی كە زۆربەی كوردستانیان لە شار و وڵاتانی دیكەوە هاتوونەتە بنكەكانی دەنگدان بە هۆی كەمیی وێستگەكانەوە.

گوتیشی، بەپێی بەرنامە و پلانێكی پێشتر ئامادەكراو رێوشوێنی تایبەت گیراوەتە بەر بۆ گوازتنەوەی كوردستانیان بۆ ناوەندەكانی دەنگدان.

هەورامی ئەوەیشی راگەیاند كە هیچ دەنگدەرێكی كورد لە بیر نەكراوە بۆ گوازتنەوەی بۆ دەنگدان.

سەنگەر هەورامی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار