٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لقی چوار بە جیا لەگەڵ پێشمەرگەگانی شۆرشی گوڵان و قوتابیان کۆ بووەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی لە هەردوو لیستی 213 و 76ی (پ،د،ك) ئێوارەی ئەمرۆ لە هۆلی بۆنەكانی لقی4ی پارتی ئەحمەد كوردە) بەرپرسی لقی4 لە گەڵ ژمارەیەك لە پێشمەرگەگانی شۆرشی گوڵانی پێشكەوتنخواز كۆ بووەوە.

 لە كۆبوونەوەكەدا باسی لە رۆڵ و خەباتی پێشمەرگەگانی شۆرشی گوڵانی كرد و هیواشی خواست بەگیانی پێشمەرگایەتییەوە لە سەر رێبازەكەیان بەردەوام بن.

 لە لایەكی دیكەوە هەر ئەمرۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە قوتابیان كۆرێك بۆ (هەلۆ كوردە) بەرپرسی لقی4 (پ،د،ك) ساز كرا، ناوبراو لە كۆرەكەیدا تیشكی خستە سەر رۆڵ و پێگەی قوتابیان لە ئێستاو ئایندەدا، ئاماژەی بەوەش كرد قوتابیان بە درێژایی مێژووی خەباتی سیاسیی پارتی رۆڵیان لە بەرەوپێشچوونی پارتەكەیاندا هەبووە و هەر بۆیە دەبێت ئەمرۆش قوتابیان رۆڵی خویان بگێرن. 

هەواڵی پەیوەندیدار