بەرپرسی لقی 4: دەنگدان بە لیستەكانی پارتی گەیاندنی دەستی خزمەتكردن و ئاوەدانی و خوشگوزەرانییە بە شاری سلێمانی و دەروبەری

سلێمانی- /KDP.info بەرپرسی لقی 4، هەڵۆ ئەحمەد كوردەرایگەیاند، هەر لە سەرەتای دروسبوونی پارتیییەوە ئامانج و بایەخی خزمەتكردن بووە بە گەلەكەی و مێژووی پرسەروەریی رابردووی ئەم حزبەش شایەتیی ئەم راستییەیە. روونیشی كردەوە كە زیادبوونی رۆژ بە رۆژی جەماوەر و دەنگی پارتی، گەر بەشێكی پەیوەندی بە رابردوو و مێژووەكەیەوە هەبێت، ئەوا بەشێكی دیكەی لە ئیستادا بە تایبەتی لاوانی تازەپێگەیشتوو كە هەستی پێدەكەن خزمەتكردنی ئیدارەكردنێكی راست و دروستی وڵات و هێنانەدی ئاواتەكانیانە لە چوارچێوەی بەرنامەی كاری پارتیدا.
ئەم گوتانەی بەرپرسی لقی 4، لە دیژەی كار و چالاكییەكانی لقی چورای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا كە ئەمرۆ بەڕێوە چوو و تێیدا كاندیدانی هەردوو لیستی ژمارە 76 و 213 پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ هەڤاڵانی سنووری لیژنەی ناوچەی (3) كە پێك هاتبون لە رێكخراوی سەرشەقام و ئەیلوول و سەیوان ئامادە بوون و تێیدا بەرپرسی لقی 4 باسی لە مێژووی پڕسەروەریی رابردووی پارتی و شۆرشەكانی كرد.
بەرپرسی لقی 4، داوایشی لە ئامادەبووان كرد دەنگ بە لیستەكانی پارتی بدەن بۆ ئەوەی دەستی پارتی كە دەستی خزمەتكردن و ئاوەدانی و خوشگوزەرانییە بگات بە شاری سلێمانی و دەروبەری.
دواتر كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری شاری سلێمانی خۆیان زیاتر بە هەڤاڵانی سنووری ناوچەی (3) ناساند و بە گشتی داوایان لە هەڤاڵ و لایەنگرانی پارتی كرد كە دەنگ بە لیستی 76 و 213 پارتی دیموكراتی كوردستان بدن لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانیش بە تایبەتی.
سلێمانی / ئارمان مەلازادە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


