١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی پیرۆزبایی لە رۆژنامەی خەبات بە بۆنەی 55 ساڵەی دەرچوونی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەرێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی رۆژنامەی ئازیزی خەبات

بە بۆنەی تێپەڕینی 55 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی رۆژانەی خەبات پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین و ئومێدەوارین هەمیشە لە پێناو بەدیهێنانی مافی رەوای کوردستان و گەیاندنی دەنگی راستەقینەی کورد، لە کارەکانتان بەردەوام و سەرکوتوو بن.

رۆژنامەی خەبات لەتەک ئەوەی خاوەنی مێژوویێکی دوور و درێژە لە نێو رۆژنامەگەری کوردی،  رۆلێکی گرینگیشی لە بواری سیاسی و  هەروەها پێگەیاندنی سەدان کادر و  نووسەر و رۆشنبیری دیاری کوردستان گێڕاوە،  بە چەندین قۆناغ تێپەڕیووە و  قوربانی  داوە و شەونخونی زۆریشی بۆ  بەدیهێنانی دیموکراسی و ئازادی و مافە بنەڕەتی و مرۆییەکانی کوردستان بە هەموو پێکهاتە و ئاین و رەگەزێک کێشاوە. ئەمڕۆش لە کوردستانی ئازاد و لە پێناو بیناکردنی دیموکراسی و پەرەپێدانی کۆمەڵگەی کوردستان لەپێشەوەی دەنگە راستگۆ و هەبێژەکانە.

جارێکی دیکەش بە بۆنەی دەرچوونی رۆژنامەی خەبات لە پێش پەنجاو پێنج ساڵدا و بەردەوامبوونی ئەو رۆژنامەیە لە دەرچوون و  داکۆکی لە کوردستان  لە سەردەم و هەلومەرجی جیاجادا لێدەکەین و هیوای هەمیشە سەرکەوتن و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازین. 

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

4-4-2014

 

هەواڵی پەیوەندیدار