مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی مەلای فەقێ ڕەسووڵ دەكات

بۆ بنەماڵەی مەلای فەقێ ڕسووڵ..
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و ناسراوی ناوچەی پشدەر و كادر و پیچشمەرگەی شۆرشی ئەیلوول و دڵسۆز و وەفاداری ڕێبازی بارزانی، مامۆستا مەلای فەقێ ڕەسووڵمان پێگەیشت.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكارتان دەكەین، لە یەزدانی مەزن داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە خانەوادەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا اله راجعون




